|
|
| 1----ڕێگام بده با بۆساتێ ببمه میوان له نێو چاوته*
په‌نجه‌کانم وه‌کو شانه بهێنم به زولفی خاوته*
ڕێگام بده تا دوا وشه‌ی خۆشه‌ویستیت پێ بڵێم*
له‌م گێژاوی خه‌موو ژانه هه‌نگاو به‌ره‌و لای تۆ بێنم*
*-----------------------------------------------*2
ئه‌ی کچۆله‌ی جوان ووردیله‌ی نه‌شمیل
ئه‌ی دڵ تاوێ ناز تاوێکی تر دیڵ
خۆت نه‌خه‌یته ژێر باری دڵداری
هێشتان نازانی ئێش وئازاری
زۆری تر هاتن هه‌ر وایان فه‌رموو
لای من یه‌ک ڕوو بوون خۆیان هه‌زار روو
بوون به‌یادگاری و له‌دڵمدا مان
تاکو ته‌مه‌نی عیشقیم به‌سه‌ر چوو
به‌ڵێ ده‌ردی دڵ لای من زۆر ڕوونه
ده‌ردێکی سه‌خته‌و پڕ له‌هه‌ڵ چوونه
به‌سه‌رهاتی من هه‌ر دابڕانه
ڕۆژم تاریکه‌و شه‌وم گریانه
بۆیه کچۆله‌ی دل پڕئاگرو نوور
له‌منی عاشق زۆر بکه‌وه دوور
-------------------------------3*
چۆن بتوانم به‌تۆ بگه‌م ئه‌ی ئه‌وکچه‌ی خۆشم ئه‌وێی
پایز وا ڕوی چاوه‌ڕوانیم به‌هار له نێو دڵما بڕوێ
دڵ به تیری ئه‌بڕۆت ئه‌مڕۆ فه‌رهادی کوشته‌ی له‌یلایه
له دووره‌وه که نه‌تبینم چاوت هه‌زار ڕازی پێیه
په‌نجه‌ره‌یه‌ک واڵا بکه بۆ ئه‌م عه‌شقه سه‌رشێته‌ی من
ڕانگه ئێستا بێ ئاگابی له ئازار و ئه‌ندێشه‌ی من
---------------------------------4*
ئه‌وڕۆژانه‌ی که ده‌تبینم
هه‌ر وه‌رزێ بێ لام به‌هاره
هه‌رچی ژانی دڵم هه‌یه
به دیتنت بێ ئازاره
ئه‌وساتانه‌ی تۆ دێیته ڵام
ته‌نها چاوم تۆ ده‌بینێ
هه‌موو خه‌م وئازارێکم
به‌دیتنی تۆ نامینێ
کاتێ چاوم پێت ده‌که‌وێ
گیانم ده‌فڕێ بۆ ئاسمان
ئیتر هه‌رگیز دڵ نایه‌وێ
دووباره بێ لێک دابڕان
--------------------5*
بريار ئه‌ده‌م خۆشه‌ويستيت ئه‌خه‌مه سه‌رچاوانم
ڕۆژگاری ره‌ش به‌رێ ئه‌که‌م وه‌لای ئه‌نێم خه‌مه‌کانم
خۆشه‌ويستيه‌ک تا ئێستا بۆ هيچ که‌ه‌سم ده‌ر نه‌بريوه
نه‌هاورێيه‌تی نه عه‌شق به‌منيانه‌وه نه‌ديوه
سه‌راتا وام ئه‌زانی ته‌نيا خۆشه‌ويستی نيه
بروام نه‌بو واله‌ناکاو دڵم پربێت له‌م شاديه
سوپاس بۆ خوا له‌پێش ئه‌وه‌ی به‌ته‌نيا بمبه‌ن بۆ سه‌يوان
که‌سێکی وه‌کو تۆم ناسی دڵنيای کردم له‌ژيان
له‌ئێستاوه به‌ڵێن ئه‌ده‌م تادواهه‌ناسه‌ی مردنم
خۆشه‌ويستی و عه‌شق سۆزت مه‌رگ داينێ له‌گه‌ردنم
دوامردنيش ئه‌گه‌ر هاتی تۆ بۆسه‌ردانی گۆره‌که‌م
ره‌نگه گوێت لێبێ ئه‌ڵێم ده‌ک به‌خێربێي هه‌ناسه‌که‌م
---------------------6*
بیر بکه وه جارێکی تر
دوور مه که وه له گوڵێکی تر
وتمان جارێک بێوه فا بوی
ئیتر مه یکه به جارێکی تر
سه یره ئه مڕۆ گوڵ بۆن ئه که ی
به یانیش له بیری ئه که ی
ئه ی وه رێنی و ئاوی ناده ی
جوانی گوڵ به فیڕۆ ده به ی
گوڵی گه شمان مه وه رێنه
دڵی عاشق مه تۆرێنه
دڵ ناسکه وه کو شوشه
وه ره دڵی من مه شکێنه
---------------------6*
ئه و عه شقه ی من به دڵ ئه م کرد
هه م‌و شتێکم پێش که شی کرد
تاوانی من چی بو خودایه
ئه و ئاوه های له من کرد
من که به دڵ خۆشم ئه ویست
خۆ له و زیاتر که سم نه ویست
ئه و هیوام بو هه ر ئه و مه به ست
به داخه وه قه ت نه ی بو هه ست
نازانم بۆ ڕۆژگار وایه
بێ سۆزه و زۆر بێ وه فایه
هیواو ئاواتی من یاره
که چی دووره و لێم جودایه
|
|
| Name/Nickname |
|
| Age |
28 |
| Gender |
Male |
| City |
|
| Country |
United Kingdom |
| Created on |
11 August 2008 01:20 PM |
| Last login |
01 January 2009 08:27 AM |
| Views |
903 |
| Sexuality |
حه‌زل |
| Marital Status |
عازه |
| Ethnic Origin |
کورد |
|
| ibra doesn't have any buddies. |
|
 |
ibra |
18 September 2008 12:01 AM |
| 28, Male, United Kingdom |
ئه و عه شقه ی من به دڵ ئه م کرد هه م‌و شتێکم پێش که شی کرد تاوانی من چی بو خودایه ئه و ئاوه های له من کرد من که به دڵ خۆشم ئه ویست خۆ له و زیاتر که سم نه ویست ئه و هیوام بو هه ر ئه و مه به ست به داخه وه قه ت نه ی بو هه ست نازانم بۆ ڕۆژگار وایه بێ سۆزه و زۆر بێ وه فایه هیواو ئاواتی من یاره که چی دووره و لێم جودایه
|
|
|
|
|